گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می
کورد له‌هه‌نده‌ران
سه‌رکۆشی حاجی !
له‌هه‌رشوێنێکی شاری هه‌ولێره‌وه ته‌ماشای ده‌کرد
قه‌راتی ده‌بینی ئه‌و چێوه باڵاخانهییه به‌سه‌ر
گردێکی ده‌ور نشێو له‌چه‌قی شاردا ، بیر و
ئه‌ندێشه‌ی ده‌برده‌وه هه‌زاران ساڵ به‌ر
له‌ئێستا چۆن دروستکراوه یا پارێزراوه کۆنترین
شاری مێژووی لانه‌ی مرۆڤایه‌تی یه ، له‌گه‌ڵ خۆی
ده‌گۆت: ده‌بوو له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا شه‌وان
چراخانی ده‌وری شه‌وه‌زه‌نگی تاریکی
بدرهوشاندبایهوه ، کێشه‌ری هه‌زاران گه‌شتیار و
شوێنه‌وارناسی جیهانی بووایه . کیژه کورده‌ی
هه‌نده‌رانی زۆر سه‌رسامی قه‌ڵات بوو له‌هه‌موو
گۆشه‌ی کۆڵان و شه‌قامێکه‌وه ئه‌وه‌ندی بۆی
بکرابا له‌نێوان باڵه‌خانه به‌رز و نزمه‌کانیش
چاوی بۆ ده‌گێڕا له‌هه‌ر ته‌ماشه‌یه‌کی
هه‌ناسه‌یه‌کی ئاسوده‌یی هه‌ڵده‌کێشا که کورده و
خاوه‌نی ئه‌م قهڵاشارهیه . به‌ناو بازاڕ
لهقهڵاباڵغیهکانی قه‌یسه‌ریدا كه شان شانی
ده‌سمی به‌زۆر ڕه‌وی ده‌کرد ، ئا له‌وێ وه‌ک باوه
کوڕانی پهلاروهشێن هه‌رزه‌گۆیی بۆ کچان ده‌که‌ن
بهورتهوه ڕسته‌ی سهودابوونیان لۆ فڕێ ده‌ده‌ن:
ڕێ ی دنکه ترێ که‌ن ! کچه‌ش ههندهرانیانه بیری
ده‌کرده‌وه هه‌ستی به
دوانه سه‌رسامیه‌ی کوڕه لهخۆبردوهکه نه‌کرد
وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ویشی نه‌بێ هه‌ر
تێنه‌گه‌یشت ! کچی پوری تێگه‌یشت و فسکهیهکی
بهگوێداکرد ئه‌وه له‌گه‌ر تویان بوو ! توخوا !
چیان گۆت ؟ تهشقهرهیان پێکردی . کێ و که‌نگین
؟ تازه ڕۆیی . له‌سه‌رێکی کۆڵانی بازاڕدا هاتنه
ده‌روه و ڕووی له‌خاڵی کرد چهقاوهسوانه: خاره
ده‌مه‌وێ له‌و ماوه‌ی لێره‌مه دوو شتم لۆ بکه‌ی .
خاڵیش: به‌سه‌رچاو هه‌رچی بته‌وێ ؟ یه‌که‌میان
ده‌مه‌وێ وه‌ک بێری مانگا یا بزنهکی بدۆشم .
دووه‌میش: ده‌مه‌وێ بچمه سه‌رکۆشی حاجی ! خارهش
پێکه‌نی زانی خوارزاکه‌ی هه‌نده‌رانی یه
قۆشمه‌بازه ڕه‌وان بێ پێچ و په‌نا ده‌دوێ: وه‌ی
بهسهرچاوی خاره‌ی دۆشین زۆر ئاسانه به‌س
چهتیمهسه حاجی کێ یه و سهرکۆشیشی ! ئه‌وه‌ت
کو لێ قبور بکه‌م یان لۆت جێ به‌جێ بکه‌م ؟ کچه‌ش
ده‌ستی بۆ قه‌ڵات درێژ کرد ئیبن مسته‌وفی نیشاندا
ئه‌وێ سه‌رکۆشی حاجی یه که چووه‌سه‌ر
په‌یکه‌ره‌که بووه پیتێکی په‌رتوکی داهاتوو
خوێنی ئه‌و فه‌یله‌سوفه کورده وه‌ک پێوه‌نده‌یی
ماچێکی ڕێز و پیرۆزه‌یی لهڕیشی کرد.
دڵشاد
تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com